۱۳۹۳ بهمن ۱۷, جمعه

وەزیری دەرەوەی تورکیا لاسایی ئێرانی کردەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لاسایی ئێرانی کردەوە



 ENNK   
وەزیری دەرەوەی تورکیا بەهۆی ئەوەی شوێنی دانیشتنەکەیان لەپاڵ نوێنەری ئیسرائیل دانرابوو، بڕیاریدا بەشداری کۆنفرانسی ئاسایش نەکات لە میونشن.
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا دوای ئەوەی کە زانی کورسی دانیشتنەکەی لەپاڵ نوێنەری ئیسرائیل دانراوە، ناڕەزایی خۆی نیشاندا و بڕیاریدا بەشداری کۆنفرانسەکە نەکات.

51مین کۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن، ئەمڕۆ بە بەشداری نزیکەی 400 سیاسەتمەدار و شارەزا لە چەندین وڵاتانی جیهانەوە لە شاری میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە تاوەکو رۆژی یەکشەممە درێژە بکێشێت.

کێشەی ئۆکراینا یەکێک لەو تەوەرانەیە کە چاوەڕوان دەکرێت لە تەوەرە سەرکییەکانی کۆنفرانسەکە بێت، هاوکات کێشەی تیرۆر لە عێڕاق و سووریا یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە، بڕیاریشوایە هەریەکە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، پێترۆ پرۆشینکۆ، سەرۆکی ئۆکراینا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشێک بن لەو سەرکردانەی بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.

وتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکە لەلایەن ئورسولا ڤۆن دێرلەین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و جێنس ستۆلنبێرگ، سکرتێری ناتۆ دەخوێنرێتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر