۱۳۹۳ بهمن ۱۷, جمعه

دوو كوردی كامیارانی و بۆكانی لە نێو داعشدا كوژران

  دوو كوردی كامیارانی و بۆكانی لە نێو داعشدا كوژران

ENNK





دوو كەسی خەڵكی شارەكانی كامیاران و بۆكان، كە روویان لە نێو داعش كردبوو، لە ئەنجامی تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا كوژراون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، فەرزاد مەیسوورابی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی ناوچەی ژاوەرۆی سەربە شارستانی كامیاران كە لە ماوەی رابردوودا پەیوەستی داعش ببوو، لە تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا كوژرا. پەیجەكانی سەربە داعش، رۆژی رابردوو لەو بارەیەوە بڵاویان كردۆتەوە، كە ئەو لاوە كامیارانییە لە ژێر ناوی "موهاجیرەت و جیهاد" رووی لە داعش كردووە. لە رۆژانی حەفتەی رابردووشدا كەسێكی خەڵكی شاری بۆكان، بەناوی بیلال فەتحی و تەمەن ٤٠ ساڵ، لە ریزی داعشدا كوژرا. فەرزاد مەیسوورابی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی ناوچەی ژاوەرۆی سەربە شارستانی كامیاران دەگوترێ، بیلال فەتحی خێزاندار و باوكی چەند منداڵێكیش بووە، كە سێ مانگ لەمەوبەر پەیوەست بە چەكدارانی داعش ببوو. بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو كەسە بۆكانییە، لەژێر كاریگەریی و هاندانی یەكێك لە مەلا توندڕەوەكانی ناوچەی بۆكان بەرەو داعش رۆیشتووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر