ئایا ئیدارەی ئۆباما لە بەرامبەر ئێران‌دا دۆڕاوە؟
ENNK
كه‌ناڵێكی ئیسرائیل-ی ئاشكرایده‌كات، ئیداره‌كه‌ی ئۆباما ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر زۆربه‌ی داواكانی ئێران له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه ده‌ربڕیوه، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌تۆمی ئێرانیش، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاشتی ئه‌تۆمی نیشانده‌دا، هه‌فته‌ی داهاتووش خولێكی تری گفتوگۆكانی نێوان ئێران و خۆرئاوا به‌ر له كۆنگره‌ی میونشن ده‌ست پێده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانیش، به‌رپرسارییه‌تی ئه‌گه‌ری شكستی گفتوگۆكان ده‌خاته ئه‌ستۆی باراك ئۆباما‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه مل بۆ فشاره‌كانی خۆرئاوا ناده‌ن.
گفتوگۆ ئه‌تۆمیه‌كانی نێوان ئێران‌و ووڵاتانی خۆرئاوا له‌باره‌ی قه‌یرانی ئه‌تۆمیه‌وه له‌قۆناغێكی ئاڵۆزدایه‌و به‌ووته‌ی به‌رپرسانی تاران، له‌ئێستادا خولی دانوستانه‌كان له‌وپه‌ڕی وورده‌كاریی‌و چڕیدایه‌و به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانیش ئه‌مه‌ریكا‌و ئێران له‌ڕێكه‌وتن نزیكبوونه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ده‌ی ئیسرائیل له‌زاری چه‌ند دیبلۆماتكارێكه‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌میانه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌پرسی ئه‌تۆمی ئێران ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆباما ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر له 80% -ی داواكانی ئه‌و ووڵاته ده‌ربڕیوه بێئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بدات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه لیژنه بانكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گوژمه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌مارۆ ئابورییه‌كان له‌به‌رامبه‌ربه‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند‌و ئه‌گه‌ر تاكۆتایی حوزه‌یرانیش ئێران له‌گه‌ڵ خۆرئاوا نه‌گه‌یشت به‌ڕێكه‌وتن ئه‌وا گه‌مارۆكان له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكرده‌وه.
هاوكات بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو خولێكی تری دانوستانه ئه‌تۆمیه‌كان له‌نێوان ئێران‌و خۆرئاوا به‌ر له‌به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی میوشن-ی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامبدرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز ئاشكرایكردووه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌نێوان وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا‌و فه‌ڕه‌نسا‌و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌نجامده‌درێت به‌ڵام تائێستا شوێنی ئه‌نجامدانی گفتوگۆكان دیارینه‌كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌تۆمی ئێران، ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌ی بۆ ڕێكه‌وتنی ئاشته‌وایی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ نیشانده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ووڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌موو زانیارییه‌ك له‌گه‌ڵ ووڵاتانی هه‌رێمی له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیه‌وه ئاڵوگۆڕبكات به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه له‌ژه‌هراویبوون‌و گازه‌كوشنده‌كان، ووتیشی: له‌ئێستادا زۆربه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تیش ئیمارات هه‌وڵی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ده‌ن.
لای خۆیه‌وه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ڕایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مل بۆ داواكارییه‌كانی خۆرئاوا نادات له‌ڕێی فشار‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌كانه‌وه، لاریجارنی به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌گه‌ری شكستی گفتوگۆكانیشی خسته ئه‌ستۆی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا‌و ووتیشی: ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ڕۆژه له‌ووڵاتێك دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌پرسی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تیمی دانوستانكارانی ئێران ئه‌نجامده‌دات‌و پرسیاریی ئه‌وه‌شی كرد ئه‌وه گفتوگۆیه؟؟؟ یان په‌ڵپ‌و بیانوو گرتنه به‌كۆماری ئیسلامی.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر