پەسندکردنی سزای نوێی کۆنگرێس بۆ سەر ئێران
ENNK
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه بڕیاری گه‌مارۆی ئابوریی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌سه‌ند كرد‌و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش ئه‌گه‌ر تاكۆتایی حوزه‌یران تاران ده‌ست له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی فشاری ئابوریی توند ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه، لیژنه بانكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌كۆی 18 ده‌نگ پڕۆژه بڕیاری گه‌مارۆی ئابوریی توندی به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌سه‌ندكرد‌و دوای دوومانگیش بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌پێی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر تا 30 حوزه‌یرانی داهاتوو ئێران له‌گه‌ڵ ووڵاتانی خۆرئاوا له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیه‌وه نه‌گه‌یشته ڕێكه‌وتن ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی گوژمه‌یه‌كی نوێ له‌سزای ئابوریی توند ده‌بێته‌وه.
وه‌ك له‌پڕۆژه بڕیاره‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه له‌سه‌رووبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران، پێویست به‌سه‌پاندنی سزا‌و فشاری ئابوریی ناكات به‌سه‌ر تاران‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن واژۆ نه‌كرا ئه‌وا دووباره فشاره ئابورییه‌كان به‌سه‌ر ئێران توند ده‌كرێنه‌وه.
په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكاش له‌كاتێكدایه كه گفتوگۆكانی نێوان ئێران‌و ووڵاتانی خۆرئاوا له‌ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌وپێشتریش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریدایه هاوتا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی له‌هه‌ر جموجوڵێك بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراند.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر