ئێعدامی سامان نەسیم و ئەگەری ئێعدامی برایانی ئەفشاری
"ناوەندی راگەیاندن"

"سامان نەسیم" زیندانی سیاسیی کورد، ئەمڕۆ و پاش هەوڵ و داواکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر لابردنی سزای سێدارەی ناوبراو، بەدستی جەللادانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە درا.
"سامان نەسیم" یەک لەو ٥ زیندانییە چارەنووس نادیارەی کوردن کە کەوتوونەتە ژووری تاکە کەسی و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی سزاکەیانن.
شایانی باسە بە هۆی ئەوەوە شەڕێکی قورس لە ناوچەکەدا لە ئارادایە و ئێران لەم دۆخەدا بە ئاژاوەنانەوە کێشەی زۆری بۆ وڵاتانی ناوچەکە و زلهێزەکان دروست کردوە، کۆمەڵە کێشەیەکی ناوخۆیی ئەوڕۆ لە لایەن ناوەندە جیهانی و وڵاتانی گەورەوە سەرپۆشیان لەسەر دانراوە.
هەروەها ئیتلاعاتی رژیم هەواڵی ئیعدامی برایانی ئەفشاری عەلی و حەبیب یان بە بنەماڵەکەیان راگەیاندوە بەڵام تا ئەم رێکەوتە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئایا سزای سێدارەیان بەسەر ئەم دووبرایەدا جێبەجێ کردوە یان نا؟