ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش: كاتێك گه‌لی كورد یه‌كگرتوو و یه‌ك ئیراده و یه‌ك هێز بێت، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات
ENNK
لە راگەیاندراوێكی هاوبەشدا كە كۆمەڵێك لە حیزب و لایەنكانی كوردستان ئەمڕۆ بڵاویان كردەوەو نوسخەیەكی بە دەستمان گەیشتووە، باس لە یەكگرتوویی گەلی كورد لە خەباتدا كراوە و دەسخۆشییان بۆ هێزەكانی كورد ناردووە و سەركەتنەكانی كۆبانی یان بەرز نرخاندووە.
لە راگەیاندراوێكی هاوبەشدا كە كۆمەڵێك لە حیزب و لایەنكانی كوردستان ئەمڕۆ بڵاویان كردەوەو نوسخەیەكی بە دەستمان گەیشتووە، باس لە یەكگرتوویی گەلی كورد لە خەباتدا كراوە و دەسخۆشییان بۆ هێزەكانی كورد ناردووە و سەركەتنەكانی كۆبانی یان بەرز نرخاندووە.
- جه‌ماوه‌ری خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێڕی ( باكور و ڕۆژهه‌ڵات و باشور ) ی كوردستان
- جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كۆبانی و ڕۆژئاڤایێ كوردستان
- بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كۆبانی و كوردستانی گه‌وره به‌گشتی
- هێزه خه‌باتگێر و شۆڕشگێڕه‌كانی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه
ئێمه ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه‌له‌خواره‌وه ئاماژه به‌ناوه‌كانمان كراوه ، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی و كوردستانی مه‌زن به‌گشتی پیرۆز ده‌كه‌ین . ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رهه‌می یه‌كگرتوویی و یه‌ك ئیراده‌یی و یه‌ك هێزی گه‌له‌كه‌مانه به‌رامبه‌ر هه‌ر دوژمن و په‌لامار و چاوی ته‌ماح كارانه‌ی داگیركاران و چه‌ته‌كانی فاشیه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی جه‌هل و تاریك په‌رستی داعش .. سه‌ركه‌وتنی كۆبانی ده‌بێته وه‌رچه‌خانێكی مه‌زن بۆ به‌ره‌كانی تری شه‌ڕ و تێك و پێكشكاندنی داعش له‌گشت ئه‌و جێگا و شوینانه‌ی كه‌له‌ژێر ده‌ستی گلاوی ئه‌و گرووپه چه‌ته‌یه‌دایه .. (( 133 )) ڕۆژ به‌رخۆدان و به‌رگری و قوربانی و گیانفیداكردن كه‌تیایدا پیرۆزترین و شكۆمه‌ندترین و مه‌زنترین داستانی به‌رخۆدانی مێژووییانه‌ی كۆبانی و گه‌له‌كه‌مانی به‌گشت جیهان نیشاندا ، كه‌گه‌لی كوردستان هه‌ر كاتێك یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕیز بێت ، له‌تواناییدا هه‌یه چۆك به‌مه‌زنترین هێزی داگیركاری و تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی جه‌هل و تاریك په‌رستی داعش بهێنێ و هه‌موو پیلانێك پوچه‌ڵ بكاته‌وه ، به‌م بۆنه‌وه داواكارین كه‌سه‌ركه‌وتنی كۆبانی بكرێ به جه‌ژنی ( ڕۆژی سه‌ركه‌وتن ) ی گشت گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر هیزی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی جه‌هل و تیرۆرستی داعش و تیرۆریزم له‌سه‌ر تاسه‌ری دونیا ، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه داواكارین له‌ووڵاتانی به‌شدار له‌هاوپه‌یمانی جیهانی له‌دژی تیرۆر به‌شداری كارا بكه‌ن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانی و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ئازاد ده‌كرێن و له‌چه‌ته‌كانی داعش پاك ده‌كرێنه‌وه . جێگای خۆیه‌تی به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه وێڕای سڵاومان بۆ گه‌له‌كه‌مان و شه‌رڤانانی كۆبانی و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و گه‌ریلا و پێشمه‌رگه ، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ش جێگای خۆیه‌تی سڵاو ئاڕاسته‌ی جه‌نابی ( كاك مسعود بارزانی ) سه‌رۆكی هه‌رێمی باشووری كوردستان بكه‌ین كه‌بریاری هه‌ماهه‌نگی و به‌پیله‌وه چوون و به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كۆبانی بكه‌ونه ڕێ و به‌رگری له‌كۆبانی بكه‌ن ، هه‌روه‌ها پێویسته سڵاو ڕێز ئاڕاسته‌ی گشت هیز و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی مه‌زن بكه‌ین كه‌به‌هێزه‌كانی خۆیان ته‌ڤلی خه‌بات و به‌رخۆدان و به‌رگریكردنی كۆبانی و مه‌خمور و شنگال و زوممار و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و گشت ناوچه و شوێنه‌كانی تری باشوور و ڕۆژئاڤای كوردستان بوون و گه‌له‌كه‌ی خۆیان جێ نه‌هێشت . كۆبانی و شنگال و جه‌له‌ولا و مخمور و زوممار یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئیراده‌ی یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌ییان چه‌سپاند ، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كۆبانیش به‌رهه‌می ئیراده‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورده .، ده‌بێ سه‌ركه‌وتنی كۆبانی ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ پته‌وتركردنی گیانی برایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی و یه‌كڕیزی زیاتر له‌نێوان گشت پارچه‌كانی كوردستان و په‌كه‌كه و یه‌كێتی و پارتی و په‌یه‌ده و دێموكرات و گشت حزب و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره ..، ئیدی ئه‌و ڕۆژه كاتی هاتووه گشت هێزه كوردستانیه‌كان له‌ژێر چه‌تری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات و تێكۆشانیان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌م ساڵ ( كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ) ئه‌نجام بدرێ و ستراتیژێكی نوێ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان دابندرێ كه‌هه‌موو ئیراده‌كانی تێدا كۆكرابێته‌وه له‌پێناو ( كۆمارێكی یه‌كگرتووی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و دیموكرات گه‌لێكی به‌ختیار )
* سڵاو له‌خه‌بات و تێكۆشانی كۆبانی ( سیمبول و قه‌ڵای به‌رخۆدان و خۆڕاگری )
* نه‌مری و سه‌رفرازی بۆ شه‌هیدانی كۆبانی و كوردستانی مه‌زن به‌گشتی
* بژی یه‌كیتی نه‌ته‌وه‌یی كوردان
* نه‌فره‌ت له‌داگیركاران و ده‌وڵه‌تی جه‌هل و تاریك په‌ستی چه‌ته‌كانی داعش
* بژی كورد ، بژی كوردستان
حزب و لایه‌نه‌كان
* پارتی كۆماری كوردستان
* ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی ڕزگاری كوردستان
* پارتی لیبرال دیموكراتی كوردستان
* بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی لاوانی كوردستان
* پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
7 / ڕێبه‌ندان / 2714 كوردی
27 / 1 / 2015 زایینی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر