۱۳۹۳ بهمن ۶, دوشنبه

چارەنووسی نادیاری 30 هەزار پەنابەری كوردی رۆژهەڵاتی و وەرگرتنی پەنابەری عەرەب !؟

چارەنووسی 30 هەزار پەنابەری كوردی رۆژهەڵاتی نادیارە و رۆژانەش حكومەتی هەرێم پەنابەری عەرەب وەردەگرێت!

بە  گوێرەی دوایین زانیارییەكانی رووداو، لە كەمپی عەربەت، نزیكەی 95% ی ئاوارە نیشتەجێكراوەكانی ئەوێ‌ عەرەبن و شوێن و رێگەیان بۆ دابین كردوون و دەتوانن لانیكەمی بژێوی ژیان و نیشتەجێبوونیان هەبێت, كەچی حكومەتی هەرێمی كورد و هاوخوێنی كوردانی پەنابەری رۆژهەڵات، هەتا ئێستا ئامادە نەبووە دان بە مافەكانی ئەو كوردە پەنابەرە سیاسییانەدا بنێت كە ساڵانێكە بە هۆی فشاری كۆماری ئیسلامییەوە روویان لە كوردستان كردووە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە حكومەتی هەرێم سیاسەتی "بانێك و دوو هەوا"ی لە بەرانبەر ئەوانیدا و تەنانەت عەرەب و مەسیحی یەكانی ئاوارەدا پەیڕەو كردووە.
 سایتی رووداو نزیک لە حکومەتی هەریم ئەوڕۆ نووسیویەتی:
ژمارەی ئاوارە نیشتەجێبووەكانی نێو كەمپی شارۆچكەی عەربەتی نزیك شاری سلێمانی گەیشتە 1900 خێزان ‌و لەو رێژەیەش 95%ی عەرەبن.

پەیام سەلام، یەكێك لەبەڕێوەبەرانی كەمپی عەربەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 1900 خێزان لە نێو كەمپی عەربەت نیشتەجێن ‌و رۆژانەش ئاوارەمان بۆ دێت، كە عەرەبن ‌و بەناچاری وەریان دەگرین، لەبەر ئەوەی هیچ شوێنێكیان نییە بۆ مانەوە.

پەیام سەلام گوتیشی، "ماوەی زیاتر لە بیست رۆژە خێزانی عەرەب دێن، بۆیە ئێستا 90-95%ی خێزانەكانی نێو كەمپی عەربەت خەڵكی پارێزگاكانی موسڵ، ئەنبار ‌و سەڵاحەدینن".

پێكهاتەكانی كەمپی عەربەت بەم شێوەیەیە، كوردی ئێزیدی، کوردی شەبەك، عەرەب ‌و توركمان و سەرجەمیان بەهۆی هێرشەكانی داعش بۆ ناوچەكانیان ئاوارەبوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە هۆی هاتنی داعش بۆ سنوورەکە، بێکارییەکی زۆر رووی لە هەرێم کردوە و ئاوارە و پەنابەرە کوردەکانی رۆژهەڵات زەرەرمەندی یەکەمن چونکا هیچ کەس نییە ئاوڕێکیان لێ بداتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر