٥ یاریزانی پۆرتەگالی کە لە ناو داعش دان.
ENNK

رۆژنامەی "دەیلی مەیلی" بەریتانی پەیوەندیکردنی پێنج یاریریزانی تۆپی پێی پرتوگالی بۆ نێو ریزەکانی رێکخراوی داعش ئاشکرا دەکات، ئاماژە بەوەش دەدات ئەو پێنج یاریزانە یارییان بۆ یەکێک لە یانەکانی ئینگلتەرا كردووە.
دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە، ئەو پێنج یاریزانە کە بەرەگەز پرتوگالین و لەپێناو خوێندن و گەڕان بەداوی کاردا بۆ رۆژهەڵاتی لەندەن گەشتیان كردووە، دواتر بەرەو سووریا هاتوون و پەیوەندییان بە رێكخراوی داعشەوە كردووە.
رۆژنامەکە ناوی پێنج یاریزانەکە ئاشکرا دەکات، کە بریتین لە (نیرۆ سارایڤا، سیلسۆ رۆدریگێز، دا كۆستا رۆدریگێز، ساندرۆ و فابیۆ بۆكاس). ئەوەش ئاشکرا دەکا، کە "فابیۆ بۆکاس لە هەموویان بچووکترە و تەمەنی دەگاتە 22 ساڵ، پێشووتر هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی بووە لە ئەکادیمیای سپۆرتینگ لە پرتوگال، بەڵام یاریزانی ساندۆ بووە، گومانیش دەكرێت لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا بەهۆی هێرشێكی هێزە هاوپەیمانەکان کوژرابێت.
بەپێی رۆژنامەکە، ئاشکرابوونی ئەو پێنج یاریزانە یارمەتی بەرپرسانی هەواڵگریی و دەسەڵاتدارانی رۆژئاوایی داوە لە دیاریکردنی شوێنی جەللادە بەریتانییەکە، کە بە (جۆنی جیهادی) ناسراوە، واتە ئەو کەسەی لە چەند گرتە ڤیدیۆیەک دەرکەوت لەکاتی سەربڕینی بارمتە ئەمریكییەكان.
دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەش داوە "یەکێک لە ئەندامانی ئەو شانەیە (نیرۆ سارایڤا)یە، کە لەسەر ماڵپەڕی تویتەر نووسیبووی زانیارییەکی زۆرم لە بارەی چارەنووسی جەیمس فۆلی، رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە هەیە، بەر لە 39 رۆژ لە دەستگیرکردنی، هەروەها زانیبووشی کە فۆلی لەلایەن داعشەوە سەربڕدراوە".
رۆژنامەكە ئەوەش ئاشکرا دەکات (نیرۆ سارایڤا) لە دوایین گرتەی رێکخراوەکە بەدیاردەکەوێت، کە هەفتەی رابردوو بڵاویکردەوە، کاتێک جۆنی جیهادی هەڕەشەی سەربڕینی لە دوو بارمتە ژاپۆنییەکان کرد.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر