۱۳۹۳ اسفند ۱۹, سه‌شنبه

پەیامی سەرەخۆشی"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان"














پەیامی سەرەخۆشی"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان"


بەڕێز:  ئەندامانی سەركردایەتی و كادر و پێشمەرگەكانی "پارتی ئازادی كوردستان"
بەڕێز بنەماڵەی شەهیدانی تازەی سوورخەڵاتی گەلەكەمان لە سەنگەری باشووری كوردستان
لەگەڵ سڵاوی شۆڕش و بەرخودان
بەڕێزان بە بیستنی هەواڵی شەهیدبونی سێ كادر و پێشمەرگەی چالاكی پارتە تێكۆشەرەكەتان خەمبار بووین.
لە راستیدا ئەمڕۆ لەگەڵ هێرشە یەك لەدوای یەكەكانی دوژمنانی كورد بۆ سەر وڵاتەكەمان، بە مەبەستی داڕمانی ورەی پۆڵایینی كوردان و دەستبەرداربوونی ئێمە لە ئازادی و مافەكانمان، پێویستە هەموو ڕۆڵەكانمان هۆشیار بن و شانبەشانی یەكتر دژی دەستدرێژییەكانی دوژمن بوەستنەوە.
"پارتی ئازادی كوردستان" وەك هێزێكی هەڵقوڵاوی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە ئێستا لە بەرەی شەڕی كەركوكى دڵی كوردستان، دژی شەمشەمە كوێرەكانی داعش لە چالاكی و بەرخوداندان، مایەی سەرفرازین بۆمان.
ئەنجومەنی سەركردایەتی "پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان" بە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی باڵای پارتەكەمان، كادر و پێشمەرگە و هۆگرانی، لە خەمی لەدەستدانی هاوڕێ تێكۆشەرەكانتاندا خۆیان بە بەشدار دەزانن.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە شۆڕشگێرەكانیان و سەرجەم خەڵكی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین.
سڵاو لە شەهیدانی تازەی گەلەكەمان و سەرقافڵەی بەرخودانی نوێی رێگای ئازادی كوردستان
بژی كورد
بژی ئازادی
ئەنجومەنی سەركردایەتی
"پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان"
10/3/2015


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر