۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۴, یکشنبه

ئەندامیکی "پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" لە ریزەکانی ئەم پارتە دەرکرا.

ئەندامیکی "پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" لە ریزەکانی ئەم پارتە دەرکرا.


     
ناوەندی راگەیاندن
لە میانەی یەکساڵی رابردوودا  ئەنجومەنی سەرکردایەتی "پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان"  هەوڵی چالاککردنەوەی تەشکیلاتی خۆی داوە و بۆ ئەم مەبەستەش بە وریاییەکی زیاتر لە جارانەوە هەڵسوکەوتی کردوە.
لەم پیوەندییەشدا هەمو جارێک تووشی کێشە بووینەتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئاژاوەنانەوەی کەسێکی سەر بە پارتەکەمان کە بە زۆر هۆکاری تایبەت ویستویەتی ئەم پارتە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بفەوتێنی و بەکاری بێنێ.
"محەمەد جەمشیدی" کە تا ئەم رێکەوتە ئەندامی پارتیمان بوە و لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە رامانگەیاند: بە بێ ئیجازەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ناتوانێ هیچ کارێک بکات، بە داخەوە زۆر کاری ژێربەژێری کردوە کە سەرکردایەتی پارتیمان لێی ئاگادار نەبوون و لەم ماوەشدا هەوڵی ئەوەی داوە ، پارتەکەمان تووشی لێکترازان و بەلاڕێدا بردن بکات.
بە زۆر هۆکاری تایبەت کە لای خۆمان پارێزراوە و تەنیا بۆ لایەنە یاساییەکان شیدەکەینەوە، "محەمەد جەمشیدی" لە ریزەکانی پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان دەرکراوە و هیچ مافێکی بەو پارتەوە نەماوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان"
٤/٥/٢٠١٤
هاوپێچ بۆ:      رای گشتی / بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
   

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر