ناوەندی راگەیاندن
لە
میانەی یەکساڵی رابردوودا ئەنجومەنی سەرکردایەتی "پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی
کوردستان" هەوڵی چالاککردنەوەی تەشکیلاتی خۆی داوە و بۆ ئەم مەبەستەش بە
وریاییەکی زیاتر لە جارانەوە هەڵسوکەوتی کردوە.
لەم
پیوەندییەشدا هەمو جارێک تووشی کێشە بووینەتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە
بۆ ئاژاوەنانەوەی کەسێکی سەر بە پارتەکەمان کە بە زۆر هۆکاری تایبەت
ویستویەتی ئەم پارتە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بفەوتێنی و بەکاری بێنێ.
"محەمەد
جەمشیدی" کە تا ئەم رێکەوتە ئەندامی پارتیمان بوە و لە چەند مانگ
لەمەوبەرەوە رامانگەیاند: بە بێ ئیجازەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ناتوانێ هیچ
کارێک بکات، بە داخەوە زۆر کاری ژێربەژێری کردوە کە سەرکردایەتی پارتیمان
لێی ئاگادار نەبوون و لەم ماوەشدا هەوڵی ئەوەی داوە ، پارتەکەمان تووشی
لێکترازان و بەلاڕێدا بردن بکات.
بە
زۆر هۆکاری تایبەت کە لای خۆمان پارێزراوە و تەنیا بۆ لایەنە یاساییەکان
شیدەکەینەوە، "محەمەد جەمشیدی" لە ریزەکانی پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی
کوردستان دەرکراوە و هیچ مافێکی بەو پارتەوە نەماوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان"
٤/٥/٢٠١٤
هاوپێچ بۆ: رای گشتی / بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان |